سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران

زیانەکان ئاشکرا دەکرێن

K24 – هه‌ولێر:

سوپای عێراق بڵاویکردەوە، سێ مووشەکی جۆری کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.

راشیگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوون.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشە رانەگەیاندووە، بە تەواوی پشتڕاستنەکراوەتەوە کە ئامانجی هێرشەکە، بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا بێت لە نزیک فڕۆکەخانەکە.