عێراق دوا ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 242 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 49 كه‌سی دیكه‌ش به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 24 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 7 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت
به‌سره: 11 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 3 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا هیچ كه‌سێك به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه، له‌كاتێكدا 31 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 8 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 4 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 15 حاڵه‌ت
بابل: 3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 480 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 102 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 602 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 776 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.
H.B