ئێران ھەڵوێستی خۆی لەبارەی متمانەدان بە پێكھاتەی كابینەكەی كازمی راگەیاند
"ئێران پشتیوانی لێدەكات"
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی سەركەوتنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لە مستەفا كازمی دەكات و راشیدەگەیەنێت، ئەوان ھەموو كات پشتیوانی لە گەلی عێراق دەكەن.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا دەڵێت "پیرۆزبایی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لە مستەفا كازمی، پەرلەمان و خەڵكی عێراق دەكەین. ئێران ھەمووكات لەپاڵ خەڵكی عێراق دایە و پشتیوانییان لێدەكات".
شەوی رابردوو كابینەكەی مستەفا كازمی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی پێبەخشرا و ناوی زۆربەی وەزیرەكانی كابینەكەی پەسەندكرا.