جێگره‌وه‌ی بۆسكێتس له بارسێلۆنا براكه‌ی ده‌بێت
له خانه‌واده‌ی بۆسكێتس ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه به‌ڕێوه‌یه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه برایه‌كی بۆسكێتس به‌ره‌و پێكهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه به‌ڕێوه‌یه.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویه‌تی: ئۆریۆل بۆسكێتس كه هاوشێوه‌ی سێرخیۆ بۆسكێتسی برای له ئه‌كادیمیای لاماسیا پێگه‌یشتووه و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا ببێته جێنشینی برایه‌كه‌ی.
ئۆریۆل بۆسكێتس وه‌رزی 2019 ـ 2020 به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده یانه‌ی توێنتی هۆڵه‌ندا، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا خولی هۆڵه‌ندا هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌و یاریزانه ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی كۆتایی هات و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا.
سه‌رچاوه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئۆریۆل بۆسكێتس گه‌شبینه بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی بارسێلۆنا یاری بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هیوادارم له وه‌رزی داهاتوودا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بم و بتوانم بۆ بارسێلۆنا یاری بكه‌م، هه‌رچه‌ند كارێكی زۆر دژواره، چونكه بارسێلۆنا باشترین یانه‌ی جیهانه، ئه‌وه خه‌ونی منه و بۆ گه‌یشتن به‌م خه‌ونه هه‌موو كارێك ده‌كه‌م.
ئۆریۆل بۆسكێتس ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت له بارسێلۆنادا سه‌ركه‌وتووبم، دوای چه‌ند ساڵ هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبوون كه خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م ئه‌نجاممان داوه، ئێستا له ئامانجه‌كه‌م نزیك بوومه‌ته‌وه، من بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شه‌ڕ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ به ئامانجی یاریكردن له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسێلۆنا نه‌گه‌م، ناچارم به شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌یه‌كی دیكه یاری بكه‌م و دووباره به‌دوای خه‌ونه‌كه‌مدا بم.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی

