مستهفا كازمی به فهرمی سكرتێری ناتۆی بانگهێشتی عێراق كرد
سكرتێری ناتۆ: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستی بە ھاوكاری عێراقە لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر
K24- ههولێر:
دوای ئهوهی حكومهتی نوێی عێراق به فهرمی دهستبهكاربوو، مستەفا كازمی داوای لە سكرتێری گشتی ناتۆ كرد، سەردانی عێراق بكات.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق گرنگیەكی زۆر بە ھاوبەشی و كاری پێكەوەیی لەگەڵ ناتۆ دەدات.
لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سكرتێری گشتیی هاوپهیمانی باكووری ئهتڵهسی "ناتۆ" پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی كردووە و جەختی لە كاری ھاوبەش لە شەڕی دژی تیرۆر كردوەتەوە، بە تایبەت لە مەشقپێكردنی ھێزە عێراقییەكان، ئاماژەی بهوهشدا، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستی بە ھاوكاری كردنی عێراقە لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر.
مستەفا كازمی سەرۆك، وەزیرانی عێراقیش رایگەیاند، كە وڵاتەكەی گرنگیەكی زۆر بە كاری ھاوبەش لەگەڵ ناتۆ دەدات و داوای لە سكرتێری گشتی ناتۆش كرد كە سەردانی عێراق بكات.
H.B