یه‌كێتی ئه‌وروپا: پابه‌ندین بە کارکردن لەگەڵ مستەفا کازمی
"حکومەتی نوێی عێراق بە سەرکردایەتی کازمی هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌دیاته‌كان"
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی ئەوروپا جه‌خت ده‌كاته‌وه، دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سەقامگیری بۆ ئه‌و وڵاته دەگەڕێنێتەوە.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی: حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایه‌تی مستەفا کازمی هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئەو تەحەدایانەی رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە.
بۆرێل جه‌ختیشی كرده‌وه، یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ مستەفا کازمی بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی و شەفافیەت و دیموکراسی لە عێراق و جێبه‌جێكردنی داخوازییە رەواکانی گەلی عێراق.
H.B