حكومه‌تی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ئه‌نجامدا
كازمی: سوێندمان خواردووه كه پارێزگاری له وڵات بكه‌ین و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدا، كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو متمانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رگرت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نووسینگه‌ی كازمییه‌وه ده‌رچووه، هاتووه، "مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ڕێوه‌برد".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو مسته‌فا كازمی به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق له شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستبه‌كار بوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تدا هاتووه، "شه‌وی پێنجشه‌ممه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران رێوڕه‌سمی ده‌ور و ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵات به ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و وه‌زیانی هه‌ردوو كابینه‌كه به‌ڕێوه‌چوو".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، مسته‌فا كازمی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "سوێندمان خواردووه كه پارێزگاری له وڵات بكه‌ین و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و په‌یامێكیان پێ بده‌ین، كه ئه‌م حكومه‌ته كار له‌سه‌ر فه‌راهه‌مكردنی رێگاكانی ژیانێكی باش بۆ هاووڵاتیان بۆ ده‌كات".
جێگای ئاماژه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه متمانه به حكومه‌تی كازمی درا، له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی لێكرا.
H.B