له‌ عێراق 76 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

به‌هۆی په‌تاكه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ هه‌زار و 979 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 76 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 25 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 10 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 19 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 17 حاڵه‌ت

میسان: 1 حاڵه‌ت

واست: 1 حاڵه‌ت

ئه‌نبار: 2 حاڵه‌ت

سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 3 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌سێك له‌ ناوچه‌ی شاری پزیشكیی به‌غدا، یه‌كێك له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌ش له‌ دیاله‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا 41 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ كه‌رخ: 11 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 8 حاڵه‌ت

بابل: 4 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 5 حاڵه‌ت

كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت

موسه‌ننا: 9 حاڵه‌ت

سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 2 هه‌زار و 679 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 107 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 702 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 870 كه‌سیش هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌‌.

H.B