مووچه‌ی یاریزانانی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو كه‌مده‌كرێته‌وه‌

رێژه‌یه‌كی زۆری مووچه‌ی یاریزانانی ریال مه‌درید كه‌مده‌كرێته‌وه‌

کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو رێژەیەکی بەرچاو لە موچەی سەرجەم یاریزانەکانی کەم بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە کارگیری یانەی ریال مەدرید بیریان لەوە کردووەتەوە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ئەم وەرزە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە، بۆ وەرزی داهاتوو بە رێژەی سەدا 30 لە مووچەی یاریزانەکانیان کەم بکەنەوە، لە کاتێکدا ئەو یانەیە ماوەیەک پێش هەر بە هۆی قەیرانەکە بەشێک لە مووچەی یاریزانەکانی کەمکردەوە.

بە گشتی لە ئیسپانیا چەندین خولی دیکەی جیهان ئەمساڵ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی یارییەکان یانەکان بە ناچاری بەشێک لە موچەی یاریزانەکانیان کەمکردەوە و پێدەچێت ئەم قەیرانە بۆ وەرزەکانی داهاتووش کاریگەری بمێنێت.