كازمی له یه‌كه‌م فه‌رمانی دیوانیدا بڕیاری خانه‌نشینكردنی عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیره‌كانی ده‌ركرد
مسته‌فا كازمی: لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌گویره‌ی نووسراوێك كه واژۆی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره و به (فه‌رمانی دیوانیی ژماره 1)ـی حكومه‌تی نوێی عێراق دركراوه، بڕیاری خانه‌نشینكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و ته‌واوی تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی ده‌ركرا.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ خانه‌نشینكردنی تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی:
فه‌رمانی دیوانیی ژماره 1
به له‌به‌رچاوگرتنی پێدانی متمانه له‌لایه‌ن خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانه‌وه به حكومه‌تی عێراق و سوێندخواردنی یاسایی و به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور پێمان دراوه، ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌مان ده‌ركرد:
یه‌كه‌م: ره‌وانه‌كردنی به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی حكومه‌تی پێشووی عێراق له به‌رواری 7/5/2020ـه‌وه بۆ خانه‌نشین كردن، كه له خواره‌وه ئاماژه به ناوه‌كانیان كراوه.
- به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی حه‌سه‌ن ناسر/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
- به‌ڕێز نه‌جاح حه‌سه‌ن عه‌لی شه‌مه‌ری/ وه‌زیری به‌رگری.
- د. یاسین تاهر حه‌سه‌ن یاسر/ وه‌زیری ناوخۆ.
- به‌ڕێز فوئاد محه‌مه‌د حوسێن به‌كی/ وه‌زیری دارایی.
- به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بدولئه‌میر ئه‌لحه‌كیم/ وه‌زیری ده‌ره‌وه.
- به‌ڕێز سامر عه‌باس غه‌زبان ئه‌لغه‌زبان/ وه‌زیری نه‌وت.
- د. قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب عه‌بود ئه‌لسوهه‌یل/ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
- د. سوها خه‌لیل حوسێن ئه‌لعه‌لی به‌ك/ وه‌زیری په‌روه‌رده.
- به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا لعێبی باهز ئه‌لمالكی/ وه‌زیری گواستنه‌وه.
- د. جه‌عفه‌ر سادق عه‌للاوی/ وه‌زیری ته‌ندروستی.
- د. باسم عه‌بدولزه‌مان مه‌جید ئه‌لروبێعی/ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
- د. نوری سه‌باح حه‌مید عه‌بتان ئه‌لدلێمی/ وه‌زیری پلاندانان.
- د. لوئه‌ی حه‌مید جه‌واد ئه‌لخه‌تیب/ وه‌زیری كاره‌با.
- د. ساڵح حوسێن جه‌بر ئه‌لحه‌سه‌نی/ وه‌زیری كشتوكاڵ
- د. جه‌مال عه‌باس موحسن ئه‌لعادلی/ وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
- به‌ڕێز به‌نگین عه‌بدوڵڵا هه‌درش ئیبراهیم رێكانی/ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.
- د. ئه‌حمه‌د ریاز تالب ره‌شید ئه‌لعوبه‌یدی/ وه‌زیری وه‌رزش و لاوان.
- به‌ڕێز فاروق ئه‌مین عو‌سمان شوانی/ وه‌زیری داد.
- د. عه‌بدولئه‌میر مالح مازی الحه‌مدانی/ وه‌زیری رۆشنبیری.
- به‌ڕێز نه‌وفه‌ل به‌هاء مو‌سا/ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران.
- د. نه‌عیم نوجێل یه‌سر ئه‌لروبێعی/ وه‌زیری گه‌یاندن.
- د. ساڵح عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د حه‌مید ئه‌لجبووری/ وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان.
- د. محه‌مه‌د هاشم عه‌بدولمه‌جید جاسم/ وه‌زیری بازرگانی.
دووه‌م: لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
مسته‌فا كازمی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
H.B
.jpg)
.jpg)