له عێراق 88 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌هۆی په‌تاكه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ هه‌زار و 979 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 88 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 22 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 37 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 7 حاڵه‌ت
به‌سره: 8 حاڵه‌ت
میسان: 11 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه
زیقار: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه‌سێك له ناوچه‌ی روسافه‌ی ئه‌وی دیكه‌شیان له ناوچه‌ی كه‌رخ، له‌كاتێكدا 32 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 5 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 13 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 5 حاڵه‌ت
به‌سره: 5 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
دهۆك: 3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 767 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 109 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 734 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 924 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.
H.B