سه‌رۆك كۆماری ئێران پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كرد
"به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات پێویستی به پشتیوانی و هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی مسته‌فا كازمی كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و دووپاتی كرده‌وه، هیوادارین هاوكاریی نێوان تاران و به‌غدا له هه‌موو بوارێكدا خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت.
له بروسكه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی كردن له مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رۆحانی گوتی: "هیوادارین هاوكاری نێوان ئێران و عێراق له هه‌موو بوارێكدا به‌هێزتر و به‌ره‌وپێش ببرێن، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بكات، ئه‌مه‌ش له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و موسڵمان هه‌یه و پێویستی به پشتیوانی و هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌یه".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی به حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی دا و به‌یانی رۆژی دواتر كازمی و تیمی وه‌زیره‌كانی سوێندی یاساییان له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خوارد.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمییان په‌سه‌ند كرد، ته‌نیا كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیری، سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كۆچ و كۆچبه‌ران و بازرگانی نه‌بێت. له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان به وه‌زیرانی نه‌وت و ده‌ره‌وه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
H.B