حكومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
"هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی عێراق 3 بڕیاری نوێی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژانی جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر ده‌سه‌پێنرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
- هاتوچۆ له كاتژمێر 5:00ی ئێواره تا 5:00ی به‌ره‌به‌یان قه‌ده‌غه‌یه.
- له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر ده‌سه‌پێنرێت.
- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه دیاری كردووه و به هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپێچیكاران سزا ده‌ده‌ن.
H.B
اللجنة العليا للصحة والسلامة الوطنية تقرر مايلي:
— المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء ?? (@IraqiPMO) May 10, 2020
1-يكون حظر التجوال من الساعة الخامسة عصرا الى الخامسة فجرا .
2-فرض حظر شامل للتجوال خلال أيام عيد الفطر المبارك .
3-وضع وزارة النقل شروطا لسلامة نقل المواطنين في وسائط النقل الداخلي ومحاسبة المخالفين بالتنسيق مع وزارة الداخلية. pic.twitter.com/rxdl3hV43w