سەدر 100 رۆژ مۆڵەت دەداتە كازمی

مستەفا كازمی بە كەسێكی جدی ناودەبات

K24 - ھەولێر

موقتەدا سەدر، 100 رۆژ مۆڵەت دەداتە مستەفا كازمی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و جێبەجێكردنی كارنامەكەی.

لە راگەیاندراوێكدا، كە بە ناوی گوتەبێژی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە، موقتەدا سەدر 100 رۆژ مۆڵەت دەداتە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.

خەختیشی كردووەتەوە، لەو باوەڕەدایە كە كازمی كەسێكی جددییە لە كارەكەیدا و وڵاتەكەی خۆشدەوێت.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەداوە، پێشتر 100 رۆژ مۆڵەتی داوەتە ئیسلامییەكان، وەك ئاماژەیەكی ناڕاستەوخۆ بۆ عادل عەبدولمەھدی، مستەفا كازمیشی بە كەسێكی مەدەنی ناوبردووە.