ھێرشكرایە سەر كۆمپانیای نەوتی بەسرە
داوایەك ئاراستەی ھێزە ئەمنییەكان دەكەن
K24 - ھەولێر
ھێرشكرایە سەر كۆمپانیای نەوتی بەسرە و كۆمپانیاكەش داوا لە ھێزەكانی پاراستنی سنوور دەكات، پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنیدا بكەن.
لە بەیاننامەیەكدا، كۆمپانیای نەوتی بەسرە بڵاوی كردووەتەوە، كارمەندانی كۆمپانیاكەیان رووبەڕووی دوو ھێرشی چەكداری لە كێڵگە نەوتی فەیحای سنووری بوونەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانی رووی نەداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ھێرشی یەكەم بە چەكی كلاشینكۆف ئەنجامدراوە و ھێرشی دووەمیش كراوەتە سەر بارھەڵگرێكی یەكێك لە بەڵێندەرەكانیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ھێرشەكان خاڵی لاوازی رێكارە ئەمنییەكان لە ناوچە سنوورییەكان نیشاندەدەن لەلایەن ھێزەكانی پاراستنی سنوور، داواش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە دەكات چارەسەرێكی دۆخەكە بكەن و پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنی بكەن.