له‌ عێراق 51 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

كه‌سێك به‌هۆی په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هه‌زار و 548 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 51 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 34 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 8 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 8 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 1 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا كه‌سێك له‌ ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا 56 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ كه‌رخ: 8 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 39 حاڵه‌ت

كه‌ركووك: 3 حاڵه‌ت

واست: 1 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 2 هه‌زار و 818 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 110 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 790 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 918 كه‌سیش هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌‌.

H.B