هاتنی كازمیش خۆپیشاندانه‌كانی عێراقی نه‌ڕه‌وانده‌وه
داوای چاكسازی ریشه‌یی ده‌كه‌ن
K24- به‌غدا:
دوای دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، ھێشتا گۆڕەپانی خۆپێشاندانەکان له شاری به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق قەرەباڵغن و خۆپێشاندەران بەردەوامن لە گوتنەوەی دروشم لەدژی کازمی و داوای چاکسازی ریشەیی دەکەن.
خۆپیشانده‌رێك له شاری به‌غدا بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: ئێمە ئومێدمان ھەیە، کە کازمی چاکسازی بکات، پاڵپشتی دەبین، دەبێ دەرفەتی پێ بدرێت، چونکە ئەو تازە دەستبەکار بووە و باشترە پاڵپشتی بکەین، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌وان له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن".
خۆپیشانده‌رێكی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریری ئه‌و شاره جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئەگەر ئێمە بمانویستایە ئەم دەموچاوانە بمێنن، پێویستی بەخۆپێشاندان نەدەکرد، ئێستا ئێمە چیمان کرد، لەگەڵ ئەوەش دەیانەوێ خۆپێشاندان نەھێڵن لێرە، بەڵام ناتوانن، دڵنیابن كه ئەم شۆرشە کۆتایی پێ بێنن".
لەسەرەتایی دەست بەکاربونی کازمی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ عێراق، تا ئێستا 2 خۆپێشاندەر لە شارەکانی عێراق بەگوللـەی ھێزە ئەمنیەکان کوژراون و زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ریش بریندار بوونه.
H.B