گاریس به‌یل بڕیاری دا له ریال مه‌درید نه‌ڕوات
"زێدان به‌م بڕیاری به‌یل دڵی ته‌نگ بووه"

گاریس به‌یڵی وێڵزی به پێچه‌وانه‌ی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر ئاره‌زوو ناكات له ریزه‌كانی ریال مه‌درید بڕوات و بڕیاری مانه‌وه‌ی داوه.
پێگه‌ی le10sport فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه گاریس به‌یڵ نایه‌وێت له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه یانه‌ی ریال مه‌درید جێبهێڵێت و ئه‌م یاریزانه وێڵزیه ده‌یه‌وێت تاكو هاوینی 2022 ئه‌و كاته‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ئه‌م بڕیاره‌ی گاریس به‌یڵ به دڵی زیدان نییه و ئه‌م راهێنه‌ره نایه‌وێت به‌یڵ له تیپه‌كه‌ی ببینێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه خاوه‌نه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد ئاره‌زوو ده‌كات گاریس به‌یڵ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی.
گاريس به‌يلی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 101 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 249 یاری 105 گۆڵ و 67 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2023 كۆتایی دێت.