له عێراق 95 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌هۆی په‌تاكه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هه‌زار و 756 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 95 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 32 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 26 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 13 حاڵه‌ت
به‌سره: 18 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
دیاله: 5 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له شاری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كیكیان له ناوچه‌ی شاری پزیشكیی به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌یان له ناوچه‌ی روسافه‌ی ئه‌و شاره، له‌كاتێكدا 113 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 33 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 17 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 43 حاڵه‌ت
زیقار: 4 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 9 حاڵه‌ت
واست: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 913 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 112 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 903 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 898 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.
H.B