تا دێت ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق روو له زیادبوون ده‌كات
به‌هۆی په‌تاكه 3 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 183 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 119 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 35 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 34 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 13 حاڵه‌ت
به‌سره: 32 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 3 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له شاری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، دووانیان له ناوچه‌ی شاری پزیشكیی به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌یان له ناوچه‌ی روسافه‌ی ئه‌و شاره، له‌كاتێكدا 63 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 8 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 5 حاڵه‌ت
به‌سره: 26 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 2 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 7 حاڵه‌ت
میسان: 9 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 3 هه‌زار و 303 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 115 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 966 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 951 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.
H.B