پارێزگاری بەغدا هۆشداریی دەدات
داوایەکی بەپەلە لە حکومەت دەکات
K24 – هه‌ولێر:
محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری به‌غدا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا دێت ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا زیاتر ده‌بێت و پێویسته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یەندرێت.
پارێزگاری به‌غدا له باره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا دەڵێت، پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵی له به‌غدای پایته‌خت قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نێت، چونكه تا دێت ژماره‌ی تووشبووان زیاتر ده‌بێت و نه‌خۆشخانه‌كانیش پڕبوون له تووشبووانی كۆرۆنا.
روونیکردەوە، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له به‌غدا زۆر زیادیكردووه و به جۆرێك 75%ـی تووشبووان لە به‌غدان، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره و به‌و واتایه دێت كه خه‌ڵك پابه‌ند نابێت.
بەگوێرەی راگەیەندروای وەزارەتی تەندروستی عێراق، تەنها ئەمڕۆ 111 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە نزیکەی 70 کەسیان دانیشتووی بەغدان.
سێ هەزار و 143 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، 115 کەسیان مردوون و دوو هەزار و 28 کەسیش چاکبوونەتەوە
ئەلعەرەبیە