ته‌ندروستی جیهانی: كۆرۆنا به‌و ئاسانییه له‌ناو ناچێت
ره‌نگه جیهان 4 تا 5 ساڵی بوێت بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بێت به‌سه‌ر كۆرۆنادا
K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره پسپۆڕی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، سهمیه سوامیناسن، رایگه‌یاند، ره‌نگه جیهان 4 تا 5 ساڵی بوێت بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بێت به‌سه‌ر كۆرۆنادا.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری Financial Times ئه‌و شاره‌زایه گوتی: ئه‌گه‌ر ئێستا پێكوتهشمان له‌به‌ر ده‌ست بێت و بمانه‌وێت هاووڵاتیانی جیهان به‌و پێكوته‌یه بكوتین پێویستمان به 3 تا چوار ساڵه، ره‌نگه تا 5 ساڵمان پێویست بێت.
سهمیه سوامیناسن جه‌ختیشیكرده‌وه، جیهان ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و له هه‌موو شتێك گرنگتر دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له داهاتوودا.