راستکردنەوە..وەزارەتی دارایی عێراق هەواڵێک رەتدەکاتەوە

بە درۆخرایەوە

K24- هەولێر:

لە هەژمارێکی ساختە بە ناوی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە تویتەر، پەیامێک ئاراستەی مووچەخۆرانی هەرێم کرابوو، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق رەتیی کردەوە وەزیری دارایی ئەو لێدوانەی دابێت.

لە تویتەکە ئاماژە بەوەکرابوو کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرکێکە لەسەر شانی حکومەتی عێراق، بەڵام وەزارەتی دارایی رەتی کردەوە وەزیر هیچ هەژمارێکی فەرمیی هەبێت و هەواڵەکانی ئەو هەژمارە بە درۆ دەخاتەوە.