شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز روو له عێراق ده‌كات
هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز روو له عێراق ده‌كات و بۆ هه‌فته‌ی داهاتووش پێشبینی بارانبارین ده‌كات.
له پۆستێكدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك عه‌تییه رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵكردنی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی به‌هێزی نیمچه خولگه‌یی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بێت، شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌كات، به‌ڵام له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست شه‌پۆله‌كه به‌هێزتر ده‌بێت و له رۆژئاوا و باكوور "هه‌رێمی كوردستان"ـیش پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه.
گوتیشی: شه‌پۆله‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی پله‌دار داده‌به‌زن و پێشبینیش ده‌كات، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارینێكی خێرا عێراق بگرێته‌وه.
ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، كه پێویسته هاووڵاتیان خۆیان له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر به‌دوور بگرن و دوای كردنه‌وه‌ی به‌ربانگیش رێژه‌یه‌كی زیاتری ئاو و شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه.
هاوكات محه‌مه‌د دوری، كه ئه‌ویش كه‌شناسێكی دیكه‌ی عێراقه رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما عێراق هه‌فته‌یه‌كی سه‌خت به‌ڕێ بكات و گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق پله‌كانی گه‌رما بگه‌نه سه‌رووی 45 پله‌ی سیلیزی، له‌كاتێكدا له باكوور "هه‌رێمی كوردستان" و رۆژئاوا پله‌ی گه‌رما سنووری 40 پله تێپه‌ڕ ده‌كات و له 45 پله نزیك ده‌بێته‌وه.
H.B