ئیسرائیل بە چڕی بەیرووتی بۆردومان کرد

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت
بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت

جارێکی دیکە، سوپای ئیسرائیل بە چڕی باشووری بەیرووتی بۆردوومان کرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەش کەس کوژراون، ئاشکرا نەکراون ئەو هاووڵاتییانە سڤیلن یاخود چەکدارانی حزبوڵڵا.

شەوی 6ـی تشرینی یەکەمی 2024، سووپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پێگەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە هێرشەکەدا بۆردومان کراوە.

تەندروستی لوبنان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەوی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت، شەش کەس کوژراون، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە ئەو کەسانەی کوژراون خەڵکی سڤیلن یاخود چەکدارانی حزبوڵڵا.