ئەمەریکا: میلیشیاکانی سەر بە ئێران ده‌یانه‌وێت عێراق په‌لكێشی شه‌ڕ بكه‌ن

ماتیۆ میللەر
ماتیۆ میللەر

 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایده‌گه‌یه‌نێـت: میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەردەوامن لە هەوڵەکانی پەلکێشکردنی عێراق بۆ نێو شەڕێک، کە هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی عێراقەوە نییە.
ماتیو میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، نیگەرانن لە بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە نێو عێراق.
دەڵێت: ئەو میلیشیایانە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامیشن لە هەوڵی پەلکێش کردنی عێراق بۆ نێو شەڕێک، کە هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی عێراقەوە نییە.
گوتیشی، ئەمەریکا ئەو ڕێکخراوانەی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساندووە، هاوشێوەی گروپە میلیشیاکانی دیکە، کە ئێران سپۆنسەرییان دەکات وەک حزبوڵڵا و حەماس.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوامن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی گرنگیی ڕێگریکردن لە هێرشکردن لە نێو خاکی عێراق و هێرشکردنە سەر سەرباز و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە نێو عێراق.

 
Fly Erbil Advertisment