لیڤاندۆڤسکی ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

لیڤاندۆڤسکی و رۆناڵدۆ
لیڤاندۆڤسکی و رۆناڵدۆ

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی، ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی نەسری سعوودی دەکات.

لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسی وەرزشی فابریزۆ رۆمانۆ دەڵێت: بە تەواوی درك بەوە دەکەم، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە درێژایی ژیانی وەرزشی چی بەدەستهێناوە و چۆن مێژووی تۆپی پێی بە ریکۆردەکانی نووسیوەتەوە؟!.

هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا دەڵێت: بە دڵنیاییەوە ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مێژووی تۆپی پێ بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە، ئەو تەمەنی 39 ساڵە و لە 40 نزیکدەبێتەوە، بەڵام هێشتا ئاستێکی باوەڕپێنەکراو لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی پیشان دەدات.

رۆژی شەممە لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا پۆرتووگال لە کاتژمێر 21:45 خولەك رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی هەڵبژاردەکانی ئەوروپای گرتووە و پۆڵەنداش تەنیا 3 خاڵی کۆکردووەتەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment