ئێران بۆ کەنداو: ئاسمانی وڵاتەکانتان بۆ لێدانی ئێران بەکار نەهێنن
بەرپرسێکی باڵای ئێران ئاشکرای کردووە، وڵاتانی کەنداویان ئاگەدارکردووەتەوە کە ئاسمانی وڵاتەکانیان بۆ لێدانی ئێران بەکار نەهێنن.
کاربەدەستێکی باڵای ئێرانی گوتی: تاران بە وڵاتانی کەنداوی ڕاگەیاندووە، ڕێگەیان پێنادەن ئاسمانی ئاسمانی وڵاتەکانیان لە دژی ئێران بەکار بهێنرێت و هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە، وەڵامدانەوەی بەدواوە دێت.
ئەو بەرپرسە لە کاتێکدا قسەی کرد کە عەباس ئەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ بەرەو سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو بەڕێکەوت.