دەیان ئەستێرەی كوردستان و عێراق بەشدارییان لە چالێنجەكەی ئەڤین كرد

ئەڤین حوسێن بێژەری وەرزشی كوردستان24 هەڵمەتێكی لەژێر هاشتاگی "ئێمە لە شێرپەنجە بەهێزترین" راگەیاند، بەشێكی زۆر لە ئەستێرە و یاریزانە دیارەكانی كوردستان و عێراق بەشدارییان لەو چالێنجە كرد

مانگی ئۆكتۆبەر لەسەرتاسەری جیهان مانگی هۆشیاركردنەوەی شێرپەنجەیە، لەم پێناوەدا ئەڤین حوسێن خانمە بێژەری وەرزشی كوردستان24 چالێنجێكی بۆ هۆشیاركردنەوە لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە راگەیاند، چەندان ئەستێرەی دیاریی عێراق بەشدارییان لە چالێنجەكەی ئەڤین كرد.
ئەڤین حوسێن بێژەری وەرزشی كوردستان24 هەڵمەتێكی لەژێر هاشتاگی "ئێمە لە شێرپەنجە بەهێزترین" راگەیاند، بەشێكی زۆر لە ئەستێرە و یاریزانە دیارەكانی كوردستان و عێراق بەشدارییان لەو چالێنجە كرد.
لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یاریزانانی یانەكانی هەولێر و زەورا چالێنجەكەی "ئەڤین"ـیان قبوڵ كرد و بە قردێلەی رەنگی پەمەیی كە لە دەستیان ئاڵاند بوو، بەشدارییان لە چالێنجەكە كرد.
 بە هەمان شێوە یاریزانانی یانەی نەورۆزیش پێش ئەوەی لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە بەغدا رووبەڕوووی یانەی كارەبا ببنەوە بەشداریی چالێنجەكەی "ئەڤین"ـیان كرد و بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی رایانگەیاند "ئێمە لە شێرپەنجە بەهێزترین" 
پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو دەیان یاریزان و وەرزشكاری دیكەی كوردستان و عێراق بەشداریی لە هەڵمەتەكەی "ئەڤین" بكەن بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵكی لە مەترسییەكانی تۆشبوون بە شێرپەنجە.