عێراق بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەگەڕ دەخات

هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌ڵگیرساوه، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان خستۆته‌ڕ.
هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌ڵگیرساوه، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان خستۆته‌ڕ، به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئیسرائیل له به ئامانجگرتنی گروپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق، هێنده‌ی دیکە عێراقییه‌كانی تووشی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ كردووه، به‌تایبه‌تیش سه‌ركرده و هێزه شیعه‌كان سه‌رۆكوه‌زیرانیان ڕاسپاردووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌وانه ئوردن، سووریا، میسر و كه‌نداو له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كان و هێرشی ئیسرائیل گفتوگۆ بكات، هه‌رچی لایه‌نی ئه‌مه‌ریكییه به سه‌ركرده عێراقییه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه، پێویسته عێراق فشار له به‌ره‌ی موقاوەمه بكات هێرشه‌كانیان به ئاراسته‌ی ئیسرائیل ڕابگرن، تاكو هیچ بیانوویه‌ك به‌ده‌ست ئیسرائیله‌وه نه‌درێت هێرش بكاته سه‌ر عێراق و سه‌ركرده‌كانیان به ئامانج نه‌گرێت.
پێشتر سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو، له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه زیاتر له 170 هێرشی درۆنی له عێراقه‌وه كراوه‌ته سه‌ر خاكه‌كه‌یان، ئه‌م هێرشانه‌ش بێوه‌ڵام نابن و له‌هه‌ر شوێنێك ئیسرائیل بكرێته ئامانج، ئه‌و شوێنانه به‌توندترین شێوه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
هاوكات، تاڵب یه‌ساری، له‌لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان ده‌ڵێت، هێرشی مووشه‌كی له‌عێراقه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌ڵسوكه‌وتێكی نابه‌رپرسیارانه‌یه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان گروپه‌كان و ئیسرائیل هه‌یه و ئه‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی له عێراقه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن، ده‌بێته هۆی دواخستنی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه تاكو عێراق ڕابكێشرێته ناو شه‌ڕ و ملمانێكانه‌وه.
به‌بڕوای پسپۆڕانی ئه‌منی، هێرشی گروپه‌كانی موقاوه‌مه نه‌خشه‌ی ناكۆكییه‌كانیان گۆڕی، ئه‌و گروپانه خاوه‌نی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پێشكه‌وتوون، ئه‌و چه‌كانه‌ی هه‌یانه هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانه، هه‌رچه‌نده ئه‌و گروپانه له‌عێراق فشاره‌كانیان له‌سه‌ر هێزه بیانییه‌كان كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێران بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی بۆ ئیسرائیل.