بڵند ئیسماعیل: جووت براکە با پاکانەی خۆیان بسەلمێنن
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: سوکایەتی کردن بە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە لێخۆشبوونی نییە.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: جووت براکە( بافڵ و قوباد تاڵەبانی)، لە نەزانی خۆیان دەنگەکەیان بڵاو بووەوە، گوتی: تەحەدایان دەکەم با پاکانەی خۆیان بسەلمێنن.
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: سووکایەتی کردن بە بنەماڵەی شەهید و پێشمەرگە، لێخۆشبوونی نییە.