مەسرور بارزانی: هەمیشە سەربەرزین بە جوانی و مێژووی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئامادەین سەربەرزانە ئەم جوانییەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان پیشانی هەموو جیهان بدەین".
چوارشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هوتێلی (ڕادیسن بلوو)ی لە سەر لووتکەی چیای کۆڕەک، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: "لە 5 ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی 10 ترلیۆن دینارمان لە کەرتی گەشتیاریدا خستووەتە وەبەرهێنانەوە و زیاتر لە 50 پڕۆژەی نوێی گەشتیاریمان ڕاگەیاندووە".
مەسرور بارزانی دەڵێت: "ئێمە هەمیشە سەربەرزین بە جوانی و مێژووی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، ئێستاش ئامادەین سەربەرزانە ئەم جوانییە پیشانی هەموو جیهان بدەین".