عێراق و فەڵەستین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕوو دەبنەوە
عێراق بەرامبەر فەڵەستین نەدۆڕاوە

لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، ئەمشەو کاتژمێر09:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسڕە میوانداریی هەڵبژاردەی فەڵەستین دەکات.
عێراق لە دوو یاریی ڕابردوو قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکان سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە، لە یاریی ڕابردووش بەرامبەر کوێت یەکسان بوو، بە 4 خاڵ لە خانەی سێیەم دەبینرێت، لەبەرامبەردا فەڵەستین تەنیا خاڵێکی هەیە و خانەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.
- ئامارەکانی عێراق لە پاڵەوانیەتییەکان بەرامبەر فەڵەستین:
16 یاری
12 بردنەوە
4 یەکسان بوون
0 دۆڕان
35 گۆڵکردن
5 گۆڵلێکران
- گۆڵکارانی مێژووی عێراق بەرامبەر فەڵەستین:
عیماد محەمەد 4 گۆڵ
هاوار مەلا محەمەد 3 گۆڵ
یونس مەحموود 3 گۆڵ

