قۆناغی سێیەمی پرۆژەی ستراتیجی ئاوی ئاكرێ‌ دەستی پێکرد

پرۆژەی ئاوی ئاکرێ
پرۆژەی ئاوی ئاکرێ

قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە دەستی پێکرد و بە کەمتر لە ساڵێک پرۆژەکە تەواو دەکرێت و ئاو دەگاتە سەنتەری قەزاکە.

پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، قوناغی سێیەمی پرۆژەی ستراتیجی ئاوی ئاكرێ لە سەنتەری قەزاکە‌ دەستیپێکرد، بە کەمتر لە ساڵێک پرۆژەکە تەواو دەکرێت و ئاو دەگاتە سەنتەری قەزاکە.

زرار هەرکی، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ، بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕایگەیاند، بە سێ قۆناغ کار لە سەر پرۆژەکە دەکرێت، کە لە سێ وێستگەی ( (ABCپێک هاتووە. 

قۆناغی یەکەم لە وێستگەی A  لە سەر زێی گەورە. 

قۆناغی دووەم لە وێستگەی B لە سۆسنا. 

قۆناغی سێیەم لە وێستگەی C لە ناو سەنتەری قەزای ئاکرێ. 

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ئاکرێ ئاماژە بەوەش کر، لە قۆناغی سێیەم هێلی بۆری ئاو بۆ خەزانەکانی سۆسنا دەڕوات و لەوێش بۆ خەزانەکانی دیکەی لاوەکی دابەش دەکرێت، هەروەها هێلەکی دیکەی سەرەکی دەچێتە گری تۆپان و لەوێش دابەشی سەر خەزانەکانی لاوەکی دەکرێت.

هەروەها گوتی: دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاکرێ ئێستا کارکردن لە پرۆژەکە زۆر بە خێرای بەرێوە دەچێت.

 بەپێی زانیارییه‌كانی بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ئاکرێ زیاتر لە 109 ملیار دینار بۆ پرۆژەکە خەرج کراوە. پرۆژەی ئاوی ئاكرێ‌ توانای بەرهەمهێنانی 3000  مەتر سێجا ئاوی لە كاتژمێرێكدا هەیە.

پرۆژەی ستراتیجی ئاوی ئاکرێ بە هۆی بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا و  بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی وەستا بوو.

 
Fly Erbil Advertisment