بەردی بناغەی 23 پڕۆژە لە بامەڕنێ دانران

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م پرۆژەکان له‌چوارچێوه‌ی داهاتی پارێزگاكه‌دایه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی ته‌واوی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه ده‌كات.
پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024, عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له رێوڕه‌سمی دانانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له بامه‌ڕنێ، گوتی:له ناحیه‌ی بامه‌ڕنێ به‌ردی بناغه‌ی 23 پڕۆژه دانران، سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه له‌چوارچێوه‌ی داهاتی پارێزگاكه‌دایه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی ته‌واوی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌رۆژانی داهاتوو له ئاكرێ، شێخان و سێمێل چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دیكه بۆ هاووڵاتییان جێبه‌جێ ده‌كرێن.