كۆرۆنا گه‌وره‌ترین سوودی به یانه‌یه‌كی كوردستان ده‌گه‌ینێت
یانه‌یه‌كی كوردستان چاوه‌ڕێی كۆڕۆنا ده‌كات تا رزگاری بكات

یانه‌ی ئارارات به‌هۆی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆلی نایابی كوردستان سوودمه‌ندترین یانه‌ی كوردستانه، چونكه ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئارارات درابوو به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی یانه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
وه‌لید ئه‌نوه‌ر، سكرتێری یانه‌ی ئارارات له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامداوه و بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بهشداریكردینان له خولی نایابی كوردستان بۆ بڕه‌خسێته‌وه، ئه‌وا بێ دوودڵی به‌شداری خوله‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌لید ده‌شڵێت: ئێمه به‌هۆی قه‌رزی دارایی و كیشه‌ی دارایی له خوله‌كه كشاینه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵی زۆرمانداوه تا ئه‌م كێشانه بۆ وه‌رزی نوێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێسته‌ش چاوه‌ڕێی بڕیاری فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین تا چاه‌ره‌نووسی خوله‌كه دیاری بكات و ئه‌وكات به‌رچاوڕوونی بۆ ئێمه‌ش ده‌بێت تا بۆ وه‌رزی نوێ تیپه‌كه‌مان دروستبكهینهوه.
دوای ئه‌نجامدانی 16 گه‌ڕ له له یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019 – 2020، به‌ڵام به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا یارییه‌كانی وه‌ستاوه و تا ئێسته‌ش چاره‌نووسی خوله‌كه دیار نییه، ته‌نانه‌ت فیدڕاسیۆن هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامنه‌داوه تا چاره‌نووسی خوله‌كه دیاریبكات، به‌ڵام به‌شێك له یانه‌كان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كه ده‌كه‌ن، ئاراراتیش چاوه‌ڕێی ئه‌م بڕیاره ده‌كات، كه سوودمه‌ندترین یانه‌ی ئه‌م بڕیاره ده‌بێت.
ئا: بارزان ئه‌كره‌م
