ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو

ئاهەنگی خولی 43ـیه‌مینی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو.
کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی خولی 43ـیه‌مینی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین بە ناونیشانی بە ناونیشانی (خولی زانست، داهێنان و بنیادنان) لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو.
پێنج هەزار و 554 قوتابی زانکۆکە ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونیان بوو، هەروەها زانكۆی سەڵاحەددین لە 16 كۆلێژ و 86 بەش پێک دێت. دەرچووان لە 15 كۆلێژی جیاواز بڕوانامەی دەرچوونیان پێ بەخشرا.
زانكۆی سەلاحەدین سەرەتا لە ساڵی 1968 لە شاری سلێمانی دامەزرا، بەڵام لە ساڵی 1981 گواسترایەوە ھەولێر و یه‌كێكه لە ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆكاكان و جۆری خوێندن له‌م زانكۆیه به‌و پێیه‌ی حكوومییه به‌خۆڕاییە و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیانی به‌شه زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كان وه‌رده‌گرێت.