زلهێزەکانی ئیسپانیا و ئینگلاند لەسەر بەڕازیلییەک شەڕیانە

ریاڵ مەدرید نوێترین یانەی نێو ململانێی بەدەستهێنانی ئەم یاریزانەیە

ڕۆژنامەی "As"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ریاڵ مەدرید دەچێتە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی ڤیتۆر رێیسی بەرگریکاری یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، ئێستا هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنا، ریاڵ مەدرید، ئارسێناڵ، چێڵسی و لیڤەرپوول کێبرکێ دەکەن بۆ ئەوەی دەستیان بە واژۆی ڤیتۆر رێیسی 18 ساڵان بگات.

هێما بۆ ئەوەش کراوە، ئەم یانانە ئەرکیان لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئاسان نییە، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ پالمێراس تاکو ساڵی 2028 و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەیشی 100 ملیۆن یۆرۆیە.