مەسرور بارزانی: پارتی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكه به كه‌س ناچه‌مێت و به كه‌سیش ڕاناوه‌ستێت
مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی خاوه‌نی خودا و خه‌ڵك و كوردستانه؛ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش نه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت و كوردستان بپارێزێت، با خۆی لا بدات تاوه‌كوو پارتی له كاروانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وام بێت و كوردستان ئاوه‌دانتر بكاته‌وه.
شەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری لە نێو یاریگای دهۆک بەڕێوە چوو.
مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له گوتارێكدا له ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی لیستی 190 پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له دهۆك له سه‌ره‌تادا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند، سوپاس بۆ خودا كه "ئێمه پارتین"ـه و گوتی: گوتاره‌كه‌ی كاك نێچیرڤان گوتاری هه‌موو پارتییه.
مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پارتی تاكه لایه‌نی سیاسییه باسی پاشه‌ڕۆژ و ئایینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات و چه‌ند ڕۆژێكی كه‌میش ماوه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیار له داهاتوو و چاره‌نووسی خۆیان بدات.
ژیان شانۆگه‌ری نییه تاوه‌كوو نمایشێكی كۆمێدی هه‌ندێك هه‌رزه‌كاری تێدا بخرێته پێكه‌نین
ئاماژەی بەوە کرد، ژیان شانۆگه‌ری نییه تاوه‌كوو نمایشێكی كۆمێدی هه‌ندێك هه‌رزه‌كاری تێدا بخرێته پێكه‌نین، به‌ڵكوو ژیان پڕه له هه‌وراز و نشێوی و پێویست ده‌كات، حوكمڕانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست خه‌ڵكێكدا بێت، كه جێگه‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بن و ئه‌زموونیان هه‌بێت و خۆیان نه‌چه‌مێنن، نه‌ترسێنن و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئاڵنگارییه‌ك ببنه‌وه، بۆیه ته‌نیا لایه‌نێك كه تا ئێسته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان مابێته‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌تا هه‌تا بمێنێته‌وه و له پاڵ خه‌ڵكی كوردستاندا بوه‌ستێت، پارتی دیموكراتی كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌لێك لایه‌ن په‌یامی خۆیانیان گه‌یاندووه‌ته خه‌ڵكی كوردستان، هیچ كامێكیان باسیان له ئایینده و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان نه‌كردووه، كه‌سیان باسیان ژیان و پاشه‌ڕۆژی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێت ڕێگه له خه‌ڵك و پارتی بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بۆ پێشكه‌وتنی كوردستان ڕابگرن، ئه‌وان ده‌ڵێن "ده‌یڕوخێنین، تێكی ده‌ده‌ین، وێرانی ده‌كه‌ین، ڕاتان ده‌گرین." ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێین "ناتوانن، ناتوانن، ناتوانن".
پارتی هه‌موو كات هاوبه‌شی له حوكمڕانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه قبووڵ كردووه و ده‌ستی ئاشتی بۆیان درێژ كردووه
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وان ناتوانن، چونكه پارتی خاوه‌نی سه‌رۆك بارزانی و خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌ی خۆنه‌چه‌مێنه، خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی خۆڕاگره، بۆیه هیچ دوژمن و ناحه‌زێك ناتوانێت پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ڕابگرن. پارتی زۆرینه‌یه و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه خه‌ڵكی كوردستان زۆرینه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا بووه، به‌ڵام پارتی هه‌موو كات هاوبه‌شی له حوكمڕانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه قبووڵ كردووه و ده‌ستی ئاشتی بۆیان درێژ كردووه، له‌سه‌ر حیسابی خۆی داوای لێ كردوون به‌شداری له حوكمڕانی بكه‌ن، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن، دوو ژه‌مه نانی پێ نادرێته خه‌ڵك، كه‌چی داوای ڕووخاندنی پارتی ده‌كات! ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری بوونایه، ده‌بوو چی‌یان به‌سه‌ر پارتی بهێنایه؟ پارتی خاوه‌نی جه‌ماوه‌ره، بۆیه پێویسته هه‌موو كه‌سێك؛ بیری له‌وه كردبێته‌وه، ڕێگه له پارتی بگرێت، بیری له‌وه كردبێته‌وه، زیان به پارتی بگه‌یه‌نێت، پێویسته پێشتر بیر له جه‌ماوه‌ری پارتی بكاته‌وه، بزانێت پارتی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكه به كه‌س ناچه‌مێت و به كه‌سیش ڕاناوه‌ستێت.
مه‌سرور بارزانی، گوتیشی: پارتی دنیای به ناوه‌ی ئایین نه‌خواردووه، پارتی له‌گه‌ڵ خودا و خه‌ڵك و ویژدانی خۆی ڕاستگۆ بووه، ئیسلامه‌تی و باوه‌ڕی ڕاست و دروست له لای پارتییه، پارتی ئه‌و حزبه‌یه هه‌زاران شه‌هیدی داوه بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی خۆی، بۆ پاراستنی كه‌ڕامه‌تی خۆی، بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی خۆی، بۆ پێكه‌وه‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی جاریكی دیكه زه‌وی و خاكی كوردستان نەكه‌وێته بن ده‌ستی داگیركه‌ران، پارتی له‌م پێناوه‌دا هه‌زاران شه‌هید و قوربانی داوه.
پارتی له هه‌موو ئه‌وانه موسڵمانتره كه باسی ئایین و موسڵمانی و دینداری ده‌كه‌ن، ئیمانی پارتی ئیمانێكی ڕاست و دروست و بێبه‌رژه‌وه‌ندییه
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی له هه‌موو ئه‌وانه موسڵمانتره كه باسی ئایین و موسڵمانی و دینداری ده‌كه‌ن، ئیمانی پارتی ئیمانێكی ڕاست و دروست و بێبه‌رژه‌وه‌ندییه، پارتی به‌رانبه‌ر هیچ زاڵم و سته‌مكارێك بێده‌نگ نه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك باسی دینداری بكات، ده‌بێت به‌رانبه‌ر به سته‌مكار بوه‌ستێته‌وه، نابێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بێده‌نگ بكات، پارتی ئه‌و لایه‌نه بووه هه‌موو كات پشتی به خودا به‌ستووه، پشتی خۆی به خه‌ڵك به‌هێز كردووه، پشتی خۆی به حه‌ق قایم كردووه، بۆیه له هه‌موو كه‌س بێمنه‌ته.
جێگری سەرۆکی پارتی، تیشكی خسته سەر ئه‌وه‌ش، هه‌ندێك لایه‌ن دروشمی ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه كه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ده‌هێنن، مادده‌ی هۆشبه‌ر ناهێڵین و كۆتایی به گه‌نده‌ڵی ده‌هێنین. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دروشمه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه، له‌و لایه‌نه كه هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌كانه‌ی تێدایه، بۆیه وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه؛ واز له‌و لایه‌نه بێنن، نه ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنن ده‌مێنێت، نه مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌مێنێت، نه گه‌نده‌ڵی ده‌مێنێت، نه ترسان و تۆقاندن ده‌مێنێت، نه ته‌سلیمبوون ده‌مێنێت، نه خاكفرۆشی ده‌مێنێت.
پارتی هیوا و ئومێده بۆ گه‌نجان و خه‌ڵكی كوردستان و پاشه‌ڕۆژی وڵات و دروشمه‌كانی دیارن
له كۆتاییشدا گوتی: پارتی وه‌كوو هه‌موو جاره‌كانی دیكه له ناوه‌ند و پێگه‌ی هێزی خۆیدایه و ده‌ستی ئاشتی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كات، ئێمه ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه كوردستانێكی ئاوه‌دانتر و خۆشتر و به‌هێزتر ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه. داواش ده‌كه‌ین بێن ده‌ستی ئاشتیی پارتی بگرن، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش نه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت و كوردستان بپارێزێت، با خۆی لا بدات تاوه‌كوو پارتی له كاروانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وام بێت و كوردستان ئاوه‌دانتر بكاته‌وه. پارتی هیوا و ئومێده بۆ گه‌نجان و خه‌ڵكی كوردستان و پاشه‌ڕۆژی وڵات و دروشمه‌كانی دیارن، ئاوه‌دانی و ئاسایش و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و پێكه‌وه‌ژیان و خۆڕاگری و ئاوه‌دانییه.
چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی بە فەرمی دەستپێکردنی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە گوتارێکدا، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد کە لە 25ـی ئەیلوول، کە ڕۆژی ڕیفراندۆم بوو، بڕیاری دا نەهێلی ئیرادەی بشکێت و خۆی نەچەماند.
سەرۆک بارزانی گوتی: "لەم ڕۆژەدا بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەستی پێ کرد و هیوای سەرکەوتن بۆ کاندیدەکان دەکەم. پشت بەخوای گەورە و بە هیممەتی دڵسۆزانی کوردستان و بەفەرموودەی بارزانی نەمر (هەموو کوردێکی دڵسۆز پارتییە)، بە هیممەتی پارتییەکان خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ڕۆژی 20 ی ئۆکتۆبەر و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنین. دەبێت بڕواتان بەخۆتان هەبێت و بە ئومێدی بەرزەوە و متمانەی بەهێزەوە خۆتان ئامادە بکەن، دەبێت زیاتر بڕواتان بە سەرکەوتن هەبێت و نابێت بیر لە شکست بکرێتەوە، پێویستە هەر یەکێک لە ئێوە خۆی ئامادە بکات سەر بکەوێت و سەریش دەکەوین، پشتیوان بەخوا".
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.