رووماڵ

نێچیرڤان بارزانی: پارتی پارێزەری کوردستان و مافی پێکهاتەکانە

نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگیی جەماوەریی پشتیوانی کردن لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کە زیاتر لە 45 هەزار دەنگدەری پارتی لە یاریگای دهۆک ئامادەی بوون گوتی: پارتی پارێزەری کوردستان و مافی پێکهاتەکانە.

شەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکیدا گوتی: پارتی پارێزەری کوردستان و مافی پێکهاتەکانە، گوتیشی: ئەو هەڵبژاردنە بۆ کوردستان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی شەرعیەتی بەڕێوەبردن نوێ بکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە، سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتنی کوردستانە، سەرکەوتنی پارتی مسۆگەر کردنی مافەکانی کوردستان و پێکهاتەکانە، مسۆگەرکردنی پاشەڕۆژێکی گەشترە.

گوتی: لە ناوچەیەکی بارودۆخێکی ئاڵۆزداین، ئێمە پێویستمان بە سەرکردایەتی بە هێز هەیە کە پارتییە، ئەو پارتییەی کە مافی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان زامن دەکات بۆ پاشەرۆژێکی گەشتر.