کرووس بەشداری مەڕاسیمێکی گرنگ ناکات

تۆنی کرووس
تۆنی کرووس

تۆنی کرووس ناوەراستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بەهۆی پابەندبوون بە منداڵ و خێزانەکەی بەشداری مەڕاسیمی ماڵئاوایی کردن لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناکات.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی دوو شەممە، پێش یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هۆڵەندا، لە گەڕی چوارەمی نەیشنز لیگ، کە بڕیارە لە یاریگای ئالیانز ئارێنای شاری میونشن بکرێت، مەڕاسیمێک بۆ ئەو یاریزانانە بکرێت، کە بەم دواییە وازهێنانیان لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاندووە، یەکێک لەو یاریزانانەش تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە بەشداری ئەو مەڕاسیمە بکات.
بیڵد بڵاویشی کردووەتەوە هۆکاری بەشداری نەکردنی تۆنی کرووس لەو مەڕاسیمە ئەوەیە، ئەو یاریزانە دەیەوێت لەگەڵ ماڵباتەکەی بێت و ئەوان بە گرنگتر لە مەڕاسیمی ماڵئاوایی کردن دەزانێت. 
تۆنی کرووس بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2010 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەشداری 114 یاریکرد و توانی 17 گۆڵ و 21 ئاسیست، هەروەها ناسناوێکی مۆندیال بەدەست بێنیت.

 
 
Fly Erbil Advertisment