یامال پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت

لامین یامال، هێرشبەرە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و رەنگە بەشداری یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکات.
لامین یامال ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا، لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر دانیمارک، لە گەڕی سێیەمی نەشینزلیگ، لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە، بە شەلەشەل یاریگای جێهێشت، بۆیە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە پێکانی هەبێت و بەشداری یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی نەکات. رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لەمبارەوە بڵاویکردووەتەوە، یامال بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت، دواتر جۆری پێکانەکەی ئاشکرا دەکرێت.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە گەڕی سێیەمی نەیشنزلیگ، توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە دانیمارک بباتەوە، بڕیاریشە لارۆخا لە گەڕی چوارەمی پاڵەوانێتیەکە، رۆژی پازدەی ئەم مانگە لە گەڕی چوارەمی پاڵەوانێتیەکە، رووبەڕووی هەڵبژاردەی سڕبیا دەبێتەوە.