گومان لە ئاستە بەرزەکەی مۆدریچ دەکرێت

لوکا مۆدریچ
لوکا مۆدریچ

لوکا مۆدریچ ناوەراستکاری هەڵبژاردەی کڕواتیا، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی یاریی بەرامبەر سکۆتلەندا لە گەڕی سێیەمی نەیشنزلیگ پشکنینی ماددەی وزەبەخشی بۆ کرا و چاوەڕێ وەڵامی پشکنینەکەی دەکرێت.
هەڵبژاردەی کڕواتیا لە گەڕی سێیەمی نەیشنزلیگ میوانداری سکۆتلەندای کرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر فۆڵێک بردەوە، لەم یارییە لوکا مۆدریچی 39 ساڵان هەر لە سەرەتای یارییەکەوە بەشداری کرد و بەهۆی ئاستە بەرزەکەشی، وەکو باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا، رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای یارییەکە گومان لەسەر ئاستەکەی لوکا هەبوو، هەر بەم بۆیەوە پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە، بۆ ئەوەی رێکخەرانی یارییەکە دڵنیاببنەوە، مادەی وزەبەخشی بەکارنەهێناوە.
دوای یارییەکەش خودی لوکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی نەیتوانیوە لە کاتی خۆی بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی بکات.

 
Fly Erbil Advertisment