فیفا له‌ نێوان عه‌لی دایی و سامی جابر باشترینی ده‌ستنیشان كرد

به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێش ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌وت

لە راپرسیەکی فیفادا عەلی دایی گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران توانی بەسەر سامی جابری سعوودیدا سەرکەوێت.

ماوەی چەند رۆژێک بوو هەژمارەی فەرمی تویتەری فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ راپرسیەکی لە نێوان عەلی دایی گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران و سامی جابر گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی سعوودیا دانابوو و داوای لە بەشداربووانی کرد بوو کە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە باشترینیان هەڵبژێرن و دواجار گۆڵکارە ئێرانیەکە بە جیاوازییەکی زۆر توانی راپرسیەکە بباتەوە.

لە راپرسیەکەدا 80%ـی بەشداربووان عەلی داییان لە سامی جابر پێ باشتر بوو و ئەو گۆڵکارە سعوودیەش تەنها 20% دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.

عه‌لی دایی كه‌ ئێستا له‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵیدایه‌ تاكه‌ یاریزانه له‌ مێژوودا‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی 109 گۆڵی له‌ 149 یاریی كردووه‌، له‌دوای ئه‌ویش رۆناڵدۆ به‌ ئه‌نجامدانی 160 یاریی 93 گۆڵ بكات.

عه‌لی دایی پێشتربه‌ درێسی یانه‌كانی بایرن میونشن و هێرتابه‌رلین 107 یاری له‌ بۆندزلیگا كردووه‌، 19 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كردووه‌.

سامی جابر پێشتر له‌ نێوان ساڵانی 1992 تا 2006 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه‌ كردووه‌، یاری بۆ یانه‌كانی هیلال، ولڤرهامتنی ئینگلیزی و غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری كردووه‌،  راهێنه‌ری یانه‌كانی هیلال، وه‌حده‌ و شه‌بابی سعوودیش بووه‌.

Fly Erbil Advertisment