کەرنەڤاڵی جەماوەریی پارتی بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت
لە پارێزگای سلێمانی، بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەت بەڕێوە دەچێت.
نیچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا گوتی: "زۆر خۆشحاڵم کە لەشاری سلێمانی لەگەڵتان کۆ دەبمەوە، هەرجارەک کە دێمە کە سلێمانی نەک یادگاری خزمایەتی و هاوشاریم، بەڵکو پەیوەندیی دێرینی پارتی و بارزانی نەمر دێتەوە بیر هەموومان" گوتیشی: "پەیوەندی ئێمە لەگەڵ سلێمانی پەیوەندی خەبات و هاوکارییە".
گوتیشی: "لەکاتی شێخ مەحموود و شێخ ئەحمەدی بارزان ئەو پەیوەندییە دروست بووە، هەروەها ساڵانی سییەکان، ڕژێمی پاشایەتی بارزانی و هەڤالانی دوورخستەوە بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی، بەڵام سلێمانی بووە مەئوا بۆ بارزانی و هەڤاڵانی".
جێگری سەرۆکی پارتی دەشڵێت: پیاو ماقوڵانی سلێمانی خەڵکی زەحکمەت کێشی ئەو شارە، باوەشی کوردستانییانی خۆیان بۆ بارزانیەکان کردەوە، گەنجە بەشەرەفەکانی سلێمانی گیانی خۆیان کردە قەڵغانی پاراستن و دەربازکردنی بارزانی، هەروەها شوێنی ماڵەکەی بارزانی ئێستاش لەگەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی ماوە.
جەختیشی کردەوە، بارزانی هەر لەبەر خۆشەویستی سلێمانی پەیوەندی خزمایەتی و بنەماڵەیی لەگەڵ سلێمانی دروستکرد، هەروەها لەساڵی 58 دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت، خێرا هاتە سلێمانی و لەماڵی شێخ لەتیفی حەفید دابەزی بۆ گەیشتن بە خەلکی سلێمانی و نوێ کردنەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵیان.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، بۆیە پارتی و بارزانییەکان مێژوویەکی تایبەتیان لەگەڵ سلێمانی هەیە، لەبەر ئەوە هیچ لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە ئەو پەیوەندییەی کە لەگەڵ سلێمانیدا هەیە، خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری نیشتیمان پەروەر و کورد پەروەرن، ئازادی خوازن، بۆیە لەدژی حکوومەتی بەغدا کۆمەکی بارزانییەکان کرد، لەجیاتی ئەوەی سیخوڕیان بەسەرەوە بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێوەی دڵسۆز و وەفادار و خۆڕاگر، هەمیشە لەبەر پارتیبوونتان باجی زۆرتان داوە، بەرگەی زۆری گوشاری دەروونیتان گرتووە، لەهەموو ئیمتیازو خێری ئەو دەڤەرە بێ بەشبوون، ئێستەش ئێوەی خۆشەویست نموونەی ئەو پەیوەندییە دێرینەن لە سلێمانی.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی کردەوە، پارتی ئامانجی ئەوەیە و هەمیشەکاری کردووە، حکوومەت و دەسەڵاتی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان هەبێت، کە بتوانێت وەک یەک و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەی کوردستان بکات.
گوتیشی: خەڵکی ئەو دەڤەرە زۆر باجی لایەنە سیاسییەکانیان داوە، بۆیە پارتی هەوڵ دەدات هێچی دیکە خەڵک نەبنە ئامانجی ململانێ و قوربانی و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان، شایستەی باشترین ژیان و ئارامی خۆشگوزەرانین.