سیداد بارزانی: پارتی هەمیشە قەڵایەک بووە بۆ بەرگری لە خاک و نیشتمان

سیداد بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركێكی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه؛ ده‌شڵێت، هه‌ر كات پارتی به‌هێز بووبێت و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستانی له پشت بووبێت، كوردستان به‌هێز بووه.
دووشه‌ممه، 14ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سیداد بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له گوتارێكدا له كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ریی پارتی له ده‌ڤه‌ری زراره‌تی ڕایگه‌یاند: ده‌ڤه‌ری زراره‌تی ده‌ڤه‌رێكی ته‌واو ئاشنایه به پارتی، بۆیه پارتی له‌و سنووره پشتئه‌ستوور به جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت.
سیداد بارزانی گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه قه‌ڵایه‌ك بووه بۆ به‌رگری له خاك و نیشتمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕابردوو، ئێسته و ئایینده شایه‌ته و پارتی ده‌توانێت ئه‌م ڕۆڵه گه‌وره‌یه له ئایینده‌دا ببینێت و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی كوردستان بپارێزێت.
سیداد بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕۆژی 20ـی ئۆكتۆبه‌ر دوو جار پیرۆز ده‌بێت، یه‌كه‌میان دوژمنان به هاوكاریی لایه‌نێك له 20ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 مه‌به‌ستیان بوو هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام به خۆڕاگری و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه و پشتگیریی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان و له‌ژێر سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا، ئه‌و نیازه پووچه‌ڵه‌یان خرایه ژێر گڵ و خه‌ونه‌كه‌یان له‌بار چوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتیشی: هه‌ر كات پارتی به‌هێز بووبێت و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستانی له پشت بووبێت، كوردستان به‌هێز بووه. پاراستنی كوردستان و به‌هێزییه‌كه‌ی به هه‌موو كه‌س ناكرێت، به‌ڵكوو به‌و سه‌ركرده‌یه ده‌كرێت، كه نه‌یهێشت ئیراده‌ی كوردستان بشكێت.
سیداد بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركێكی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن له 20ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پلانی دوژمنان پووچه‌ڵ كرایه‌وه و له‌بار برا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا له 20ـی ئۆكتۆبه‌ر به هه‌مان گڕوتینه‌وه، ده‌نگ به لیستی 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بدرێت كه لیستی ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگرییه.
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.