هەولێر؛ دامەزراوەی "کوردستان کرۆنیکڵ" پیشانگەیەکی خۆشنووسی دەکاتەوە

دامه‌زراوه‌ی مێدیایی "كوردستان كرۆنیكڵ" به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌دره‌سه‌ی خۆشنووسی ئه‌ربیلی، پیشانگایه‌كی هاوبه‌شیی خۆشنووسی بۆ ژماره‌یه‌ك له خۆشنووسانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه؛ هاوكات به‌شداربوویه‌كی پیشانگه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی تابلۆكانیان كه له پیشانگه‌كه‌دا به‌شدارییان پێ كردووه، ده‌قی ئه‌ده‌بی كوردین.
دووشه‌ممه، 14ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، دامه‌زراوه‌ی مێدیایی "كوردستان كرۆنیكڵ" به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌دره‌سه‌ی خۆشنووسی ئه‌ربیلی، پیشانگایه‌كی هاوبه‌شیی خۆشنووسی بۆ ژماره‌یه‌ك له خۆشنووسانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و میوانێكی زۆر له میانی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
پیشانگه‌كه ده‌یان تابلۆی هونه‌ری خۆشنووسانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانی به هاوبه‌شی له خۆ گرتبوو و وه‌ك سابیر میكائیلی، كه یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی پیشانگه‌كه تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24ـ گوتی: زۆربه‌ی تابلۆكانیان مۆركی ئه‌ده‌بیات و سه‌لیقه‌ی كورد نیشان ده‌ده‌ن و به سه‌یركردنیان هه‌ست به ده‌ست و زاخاو و قه‌ڵه‌می ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌كرێت.

سابیر میكائیلی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، زۆربه‌ی تابلۆكان شێوازی خۆشنووسی كلاسیكییان پێوه دیاره، هاوكات ژماره‌یه‌ك تابلۆی دیكه به شێوه‌ی "نه‌قاشی خه‌ت" كه هونه‌رێكی تایبه‌ته، خراونه‌ته ڕوو.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌وان وه‌كوو خۆشنووسانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ژماره‌یان هه‌شت كه‌سه و به‌شدارییان له پیشانه‌گه‌كه‌دا كردووه، كاره‌كانیان پتر به شێوه‌ی "خه‌تی نه‌سته‌علیق" نووسراون، هه‌ندێكی دیكه‌یش به شێوه‌ی شه‌كه‌ستی نووسراون و چه‌ند تابلۆیه‌كی دیكه‌یش به خه‌تی "ثلث" خراونه‌ته ڕوو.
هه‌ر یه‌ك له سه‌عیدی غه‌فووری، عه‌لی حوسێنی، ئه‌رده‌شێری وه‌كیلی، ئاوات مه‌زهه‌بی، فه‌ریدی سمایلی، حه‌سه‌نی ئه‌نجوومه‌ن و سابیری میكائیلی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شدارییان له‌و پیشانگه‌یه‌دا كردووه، دامه‌زراوه‌ی مێدیایی "كوردستان كرۆنیكڵ" به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌دره‌سه‌ی خۆشنووسی ئه‌ربیلی كردوویانه‌ته‌وه و ئامانجیانه هونه‌ری خۆشنووسی خۆشنووسانی كورد له ڕۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی كوردستان نیشان بده‌ن و به هه‌واداران و به‌هره‌مه‌ندانی خۆشنووسی ئاشنایان بكه‌ن.

