'خاکی زێڕین' بڵاو کرایەوه
ڤیدیۆ کلیپی "خاکی زێڕین" بە ناوەرۆکێکی نیشتمانی و کوردستانی بە دەنگی هەردوو هونەرمەندی گەنج ئیران عسمەت و رەڤەند عسمەت بڵاو کرایەوە.
تێکستی ڤیدیۆ کلیپەکە لەلایەن مامۆستا ئەدیب چەلکییەوە دانراوە و ئاوازەکەیشی لەلایەن هونەرمەند ئیران عسمەتەوە ئامادە کراوە.
ڤیدیۆ کلیپی خاکی زێڕین، بەرهەمی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانییە و لەلایەن نالی مارۆنسی، کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.