یاریگەی فەڕەنسۆ هەریری لە شەودا پاککرایەوە

پاککردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتی هەولێر
پاککردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتی هەولێر

دوای تەواوبوونی کەرنەڤاڵی جەماوەری لە یاریگەی نێودەوڵەتی هەولێر، یاریگەی فەڕەنسۆ هەریری لە شەودا پاککرایەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، سوپاسی هاووڵاتیان و هاوشارییانی شاری هەولێری کرد کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەشێوازێکی شارستانیانە بەشدار بوونە لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن.

لە بارەی پاککردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریریش کە دوێنێ گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدرا، لەگەڵ خاوێنکردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان لە پۆستەری کاندیدان و دروشمی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان، ڕایگەیاند: " لە کاتژمێر 12ـی شەودا  کە هەڵمەتی بانگەشە بەکۆتا هات، داوا لە کاندیدانی هەموو لایەنە سیاسی و قەوارەکان دەکەین هەروەک چۆن لە ماوەی ڕابردوودا ئەو شوێنانەیان بێ بەرامبەر بەکارهێناوە، ئومێد دەکەین هاوکاری تیمەکانی شارەوانی و ژینگە پارێزانبن و بە پابەندبوون بە رێساو یاساکانی کۆمیسۆن، دەست بە هەڵگرتنەوەی پۆستەرەکانیان بکەن و شار خاوێن بکەنەوە".

دوای کەرنەڤاڵەکە، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی و ژینگەپارێزی، دەستیان بە پاککردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری کرد.

 
 
Fly Erbil Advertisment