ئێران هۆشداریی وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە بەئیسرائیل دەدات

ئەنتۆبۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان - عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران (وێنە: ئەرشیف)
ئەنتۆبۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان - عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران (وێنە: ئەرشیف)

دیپلۆماتکاری باڵای ئێران هۆشداری بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان دا کە تاران ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، بەشێوەیەک پەشیمانی دەکەنەوە لەو هەڵەیەی کە دەیکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: ئێران لە کاتێکدا هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، بەڵام بەتەواوی ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی هەر سەرکێشییەک لەلایەن ئیسرائیلەوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، عراقچی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، فشارەکانی بەکار بهێنێت "بۆ وەستاندنی تاوان و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ لوبنان و غەززە".

هه فتەی ڕابردوو وه زیری دەرەوەی ئێران سەردانی لوبنان و سوریا و سعودیه و قەتەر و عێراق و عومانی کرد بەمەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: عراقچی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتووەتە ئوردن پێش ئەوەی سەردانی میسر و تورکیا بکات.

ئێران لە 1 ی تشرینی یەکەمدا نزیکەی 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد وەک تۆڵە کردنەوە لە کوشتنی دوو لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی کە ئیسماعیل هەنییە ڕێبەری حەماس و حەسەن نەسروڵڵا سەرۆکی حزبوڵلا و عەباس نیلفرۆشان فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران بوون.

هەروەها وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یواڤ گالانت ڕایگەیاند:  تۆڵەسەندنەوەی وڵاتەکەی "کوشندە و ورد و سەرسوڕهێنەر دەبێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment